عەبدوڵڵای مەلانوری: ئەوەی فازڵ میرانی دانی پێدانا خەریکە ڕوودەدات

پۆڵەتیک پرێس

عەبدوڵڵای مەلا نوری، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “تورکیا بە چڕی کار بۆ ئەوە دەکات شەڕی نێوان پێشمەرگەو پەکەکە دروست ببێت”.

لەنوسینێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێط “تورکیا بە چڕی کار بۆ ئەوە دەکات شەڕی نێوان پێشمەرگەو پەکەکە دروست ببێت، فازڵ میرانی لە چەند رۆژی رابردودا ناراستەوخۆ دانی بەمەدا نا”.

بەوتەی عەبدوڵڵای مەلانوری “بەریەککەوتنی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگەو پەکەکە، وە شەهید بونی چەند پێشمەرگەیەک، رێک و راست لە چوارچێوەی پلانی داگیرکاری و ئەجێندای تورکیادا بەڕێوە دەچێت”.

لەنوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە “ئەگەر ئەو ئاڵۆزیانە کۆنترۆڵ نەکرێن، بێگومان زیاتر پەرە دەسێنێت و سوتەمەنیەکەشی تەنها گەنجی کوردو ژینگەو داگیرکردنی کەرامەت و خاکی کوردستان دەبێت”.

لەبارەی بێدەنگیی لایەنە سیاسییەکانیشەوە دەڵێت “وەک ئەوەی بەرژەوەندیەکی تایبەتیان هەبێ، هەمو لایەنەکان تەنها رۆڵی تەماشاکەر دەگێڕن پێویستە هەمو لایەک درک بەوە بکەن هەڕەشەکا جدین و بێ دەنگی لە ئاستیدا باجەکەی بۆ هەموان قورس دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا