کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە7ی نیسان، کەش هەور و باراناوى دەبێت بەگشتى، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین، ئەمڕۆ ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاویییەکان و تەواوى ناوچە جیاجیاکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین و هاتنى شەپۆلێکى هەورەتریشقە، بڕى دابارین لەسەرجەمى ناوچەکەمان مامناوەند دەبێت لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان و (8-15)ملم لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان، پێشبینى زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا دەکرێت، بەهۆى ناجێگیرى کەشوهەوا ئەگەرى دروستبوونى لێزمە بارانى لەناکاو هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزمتر دەبنەوە.

سبەی دووشەممە8ی نیسان، باران بارین بەردەوامى دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى بەرەبەیان، سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژئاواى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند دەبێت، بڕى پێشبینیکراو لە نێوان (8-14) ملم لە کاتى لێزمە باران ئەم بڕە دەگۆڕێت بۆ سەرووى 15 ملم، لە دواینیوەڕۆ کاریگەرى ئەم باران بارینە درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین و سنوورى پاڕیزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک، لە کاتەکانى ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە تاڕادەیەک باران بارین کەم دەبێتەوە زیاتر ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 24پلەى سیلیزى

سلێمانی :23 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 13پلەى سیلیزى

سۆران : 22پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا