وەزارەتی كارەبا: بەپێی یاسا دەتوانین كارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕین كە قەرزارن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، هاوڵاتیان ترلیۆنێك دینار قەرزاری وەزارەتی كارەبان و بەپێی یاسا دەتوانن كارەبای هەر هاوڵاتییەك ببڕن كە قەرزەكەی ناداتەوە، بەڵام هیوادارن نەگاتە ئەو حاڵەتە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ئێستادا هاوڵاتیان زیاتر لە ترلیۆنێك دینار قەرزاری وەزارتن، ئەو بڕە پارەیەش زۆرە و كێشەمان بۆ دروست دەكات.

وتیشی، بەگوێرەی یاسا دەتوانین كارەبای هەر هاوبەشێك ببڕین كە قەرزەكەی ناداتەوە، بەڵام دۆخی دارایی هەمو هاوبەشانمان لەبەرچاوگرتوە، بۆیە تاوەكو ئێستا ئەو یاسایە جێبەجێ نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەر هاوبەشێك یەكجار، دو بۆ سێ جار ئاگادار بكرێتەوە لەوەی قەرزەكەی بگەڕێنێتەوە و هیچ وەڵامی نەبێت، ئەو كاتە ناچارین ئەو یاسایە جێبەجێبكەین و كارەباكەی ببڕین، بەڵام هەمو هەوڵێك دەدەین نەگەینە ئەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا