پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە پێش هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەڵەبجە ببەستێت و چەند پرسێکی ناوخۆیی حزبەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیالت دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەبڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، لیژنەی پەیڕەو و پرۆگرام لەگەڵ لیژنەی بەستنی کۆنگرە ئامادەکارییە یاسایی و کارگێڕییەکانیان بە کۆتاهێناوە بۆ بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی حزبەکە.

وتەبێژی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دەشڵێت، بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، رۆژی پێنجشەممە (4-4-2024)، پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێت.

بڕیاری بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی حزبەکە ئەوە هات کە لە ماوەکانی رابردوودا کێشەو ململانێکانی نێوان محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبەکە و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، جێگری سەرۆکی پێشووی حزبەکە گەیشتبووە لووتکە.

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1976 لەلایەن محەمەدی حاجی مەحموود و چەند ئەندامێکی دیکەی حزبەکەوە دامەزراوە، پارتەکە تا ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە کە دوایینیان لە رۆژی 5ـی ئاداری 2022 ئەنجامدرا و تێیدا محەممەد حاجی مەحموود بە سکرتێری گشتیی حیزب دانرایەوە. هەر لەو کۆنگرەیەدا ناوی حیزبەکە گۆڕا بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و لۆگۆیەکی نوێ بۆ پارتەکە دیاریکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا