سەرۆك كۆماری عێراق گەشتە شاری سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 19-10-2022 دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكەم جار سەردانی شاری سلێمانی كرد.

دوای گەیشتنی فرۆكەكەی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق لەلایەن پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی پێشوازییان لێكرا.

رۆژی 13_10_2022، دكتۆر لەتیف ڕەشید، لە گەڕی دووەمی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق، توانی 162 دەنگ بەدەستبهێنێت و بەوجۆرەش بووە سەرۆكی نوێی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا