بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە یەکشەممە، بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە31ی ئادار، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاری كرا و هەندێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر 1:00ى پاشنیوەڕۆ تا 5:00ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن،  رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

ڕوونیکردەوە، دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر 12:00ى پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا