پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی هێرشی کردە سەر مامۆستایەکی ئایینی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ شەممە30ی ئادار، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،” لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ،هەڵساین بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ف،ع،ع)،بەهۆی ئەوەی لەناو حەرەمی مزگەوت و لە پێش چاوی نوێژخوێناندا هێرشی کردۆتە سەر پێش نوێژ و وتاربێژی مزگەوتی گڵۆباڵ ستی لەشاری هەولێر”.
جەختیکردەوە، ئەو تۆمەتبارە زۆریلێکردوە دەبێت مامۆستای وتاربێژ بەخواستی ئەو وتار و نزاو پارانەوەکان ئەنجامبدات.