کەشناسی: پلەکانی گەرما روولەبەرزبوونەوە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچەجیاجیاکانی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 30ی ئازاری 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز ەبێتەوە بە (1- 2) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

رونیشیکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەینێ یەکشەممە 31ی ئازاری 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

_ هەولێر : 26

_ سلێمانی : 24

_ دهۆک : 25

_ کەرکوک : 28

_ هەڵەبجە : 25

_ زاخۆ : 25

_ سۆران : 23

_ حاجی ئۆمەران : 17

_ گەرمیان : 30

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا