پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌مڕۆ دواى 60 رۆژ كه‌مئه‌ندامان 100 هه‌زار دینار مووچه‌یان وه‌رگرت، سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان ده‌ڵێت، ئێمه‌ى كه‌مئه‌ندام 100 هه‌زاربده‌ین به‌چى، له‌كاتێكدا دواى 60 رۆژ ته‌نها 100 هه‌زاردینارمان وه‌رگرتووه، واته بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌كاته 1250 دینار، ده‌شڵێت، زۆرمان وت و گوێمان لێنه‌گیرا بۆیه سكاڵامان ده‌به‌ینه به‌رده‌م خواى گه‌وره.
سامان حسێن سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌ى دۆخى خراپى كه‌مئه‌ندامانه‌وه قسه‌ى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كرد و وتى: دواى 60 رۆژ له دواكه‌وتنى مووچه ئه‌مڕۆ كه‌مئه‌ندامان 100 هه‌زار دیناریان وه‌رگرتووه، ئه‌مه مووچه‌ى پێش نه‌ورۆزه، مووچه‌ى نه‌ورۆزه، مووچه‌ى مانگى ره‌مه‌زان و جه‌ژنى ره‌مه‌زانه، كه دڵنیام ده‌بێته مووچه‌ى جه‌ژنى قوربانیش.
سامان حسێن وتى: ئه‌مه سوپرایزه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بوو كه به 60 رۆژ 100 هه‌زار دینار بده‌ن به كه‌مئه‌ندامان واته بۆ هه‌ر رۆژێك (1250) دینار ده‌كات، له چ وڵاتێك كه‌مئه‌ندامێك به‌و بڕه‌پاره‌یه ده‌ژى، ئه‌مه دیارى و مووچه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز‌و جه‌ژنى ره‌مه‌زان و یاده‌كانى نه‌ورۆزو راپه‌ڕین بوو؟
وتیشى: ۆژانه سه‌دان كه‌مئه‌ندام روومان تێده‌كات و له ده‌رگامان ده‌دات، كه‌مئه‌ندام هه‌یه 20 رۆژه گۆشتى نه‌خواردووه، كه‌مئه‌ندام وایلێهاتووه، له‌سه‌ر جاده‌كان داواى هاوكارى بكات، كه‌مئه‌ندام وایلێهاتووه په‌نا بۆ هه‌زار خێرخواز ببات تا كیسه‌یه‌ك برنجى بداتێ، جاران ده‌مانووت مووچه‌مان كه‌مه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر مووچه‌مان نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌ناوى 87 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌وه قسه‌ده‌كه‌م و ده‌پرسم 100 هه‌زار دینار بده‌م به‌چى؟
سامان حسێن وتى: زۆرمان وت و گوێتان لێنه‌گرتین، زۆرمان هاواركرد و گوێتان لێنه‌گرتین، بۆیه ئێمه سكاڵامان ده‌به‌ینه لاى خواى گه‌وره.