فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران کاندیدی سەرۆکایەتی وڵاتە

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید کرد .

موحسن ڕەزایی، ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید کرد.

ڕەزایی پێشتر فەرماندەیەکی باڵا بوو لەناو سوپای پاسدارانی وڵاتەکەیدا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” وەک سەربازێکی وڵات دەچمە ناو هەڵبژاردنەکانەوە، ڕووبەڕوو لەبەردەم سەرابی دیبلۆماسیەتی ساختەدا دەوەستمەوە، بەسەر ڕەوتی ناسەقامگیرکردنی وڵاتدا سەردەکەوم، حکومەتێکی نیشتیمانی بۆ بنیاتنانەوەی ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ناسەقامگیری دروست دەکەم”.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممەش ڕۆستەم قاسمی یاریدەدەر لە سوپای فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە جەمال عرف، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند، حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ هیچ پلانێکیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییەو لەکاتی خۆیدا و لە ڕۆژی ١٨ ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا