مەسرور بارزانی: سبەی بڕیارێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەدەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەدەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرفتی مووچەوە رایگەیاند، ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت دەیکەین تاوەکو بگەینە ئەنجامێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق بێت.

راشیگەیاند، ئێمە واز لە مافی دەستووری خۆمان ناهێنین.

مەسرور بارزانی لە مزگەوتێکی هەولێر کە بانگهێشتکراوە بۆ بەربانگکردنەوە ئەم قسانەی کرد.

وتیشی، پیلان هەیە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت.

پەیامێکی بۆ حیزبە کوردییەکانیش نارد و وتی، داوایەکی برایانەم لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە؛ با واز لە بەرژەوەندی کەسی و حیزبی خۆمان بهێنین، لایەنێک بەسەر لایەنێکدا سەربکەوێت دەسکەوت نییە، ئەوکاتە دەسکەوتمان هەیە کە بتوانین مافە دەستوورییەکانمان بپارێزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا