ژمارەیەك بەڵگەنامەی نوێ‌ لەماڵی بایدن دەدۆزرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەری جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: كارمەندانی وەزارەتی داد شەش بەڵگەنامەی نوێیان لە ماڵی بایدن لە ویلایەتی دێلاوێر دۆزیوەتەوە.

بۆب باوەر، پارێزەری تایبەتی جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، كارمەندانی وەزارەتی داد ئەو كەلوپەلانەیان دەستكەوتووە كە وەك بەشێك لە لێكۆڵینەوەكە پۆلێنیان كردووە، لەنێویاندا شەش بەڵگەنامە كە ژمارەی ریزبەندیان لەسەرە كەوتۆتە دەست تیمەكانی پشكنین.

پارێزەرەكەی بایدن باسی لەوەشكرد، گەڕانەكان نزیكەی 12 سەعاتی خایاندوە و پشكنینەكان هەمو شوێنەكانی كاركردن و ژیان و هەڵگرتنی لە ماڵەكەی بایدن لەخۆگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا