داوای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تیکتۆک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی داواکارییەکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی بەرزکردەوە کە تێیدا داوا دەکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی ”تیکتۆک” لە عێراق قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (25ـی ئادار) سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ لە عێراق بڵاویانکردەوە، هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق داواکاریی فەرمی وەزارەتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی بەرزکردووەتەوە بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تیکتۆک لە عێراق.

وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، رایگەیاند، “ژمارەی سەردانیکەرانی سایتە پۆرنۆگرافییەکان لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی رابردوودا زیاتر لە نیو ملیار بینەر بووە، ئەم ژمارەیە بەراورد بە مانگی شووباتی ئەمساڵ بۆ 89 ملیۆن بینەر کەمیکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە نەماوە کە زۆرترین سەردان و سەیرکەری سایتە پۆرنۆگرافییەکانیان هەیە” هەروەها ئاشکراشیکرد، “داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ بلۆککردنی ئەپلیکەیشنی تیکتۆک لە سەرانسەری عێراق”.

تیکتۆک لە ساڵی 2012 لەلایەن کۆمپانیای بایت‌دانس‌ی چینییەوە دامەزراوە و لە ئیستادا نزیکەی یەک ملیار بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهاندا هەیە; بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای بایت دانس-ی خاوەنی ئەپلیکەیشنەکە، تا سەرەتا ساڵی 2024، تیکتۆک 31 ملیۆن و 950 هەزار بەکارهێنەری هەبووە لە عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا