زانکۆی سلێمانی کێبڕکێی یەکەمی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی دامەزراوەی AD Scientific Index، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2024 دا، لەسەر ئاستی گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە نیشاندەری ئەوەیە کە زانکۆی سلێمانی لەبەهێزی، ئاستبەرزی و کاریگەریی توێژینەوەی توێژەرەکانیدا بەردەوام لە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو و خێرادایە.

دامەزراوەی AD Scientific Index، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی (h-index, i10-index, citation)ی گووگڵ سکۆلەر، هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات. دامەزراوەی ناوبراو، جگە لە دیاریکردنی باشترین توێژەری زانکۆکان، ئاماژەش بە ژمارەی باشترین توێژەرەکانی هەر زانکۆیەک لەسەر ئاستی جیهان دەدات. شایەنی باسە،باشترین توێژەری زانکۆی سلێمانی بەڕێز (پ. د. شجاع الدین بکر عزیز)ە. بەڕێزیان مامۆستایە لە بەشی فیزیا –کۆلێجی زانست و هاوکات ڕاگری (سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان)ە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا