پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزان و زیادبوونی خواست لەسەر تەماتە و کەمبوونەوەی لەناوبازاڕ، نرخەکەی بۆ دوو هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە12ی ئادار، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوێکی فەرمی بڵاویکردەوە،” دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوتووە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبووەتەوە و نرخیشی بەرزبووەتەوە، بۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە چوار لە ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 6547 لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەغە لە سەر بەرهەمی تەماتە و هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات”.
بەپێی نوسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەمڕۆوە سێشەممە12ی ئادارەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت و ڕێگە بە بازرگانان دەدرێت لە سنوورەکانەوە بەرهەمی تەماتە هاوردە بکەن.
لەکاتێکدا، لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ نرخی تەماتە گەیشتە دوو هەزار دینار چاوەروان دەکرێت لەدوای بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە نرخەکەی داببەزێت.