دیوانی وەقفی سوننەی عێراق سبەی دووشەممەی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ بیندراوە و سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، لەدوای بینینی مانگ لە رووی شەرعی و فەلەکییەوە، لیژنەی دیاریکردنی سەرەتای مانگە کۆچییەکان لە دیوانەکە رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە، 11-3-2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

پێشتر، دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، لیژنەکانی بینینی مانگ، ئەمڕۆ یەکشەممە مانگیان بینیوە، بۆیە سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

لەدوای راگەیاندنی رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزان، شا سەلمان، پادشای شانشینی سعودیە رایگەیاند، ئازار بەخشە مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ لەکاتێکدا دەکەینەوە کە برایانمان لە فەلەستین بەهۆی هێرشەکانەوە دەناڵێنن.

لەدوای سعودیە، هەریەکە لە هەرێمی کوردستان، عێراق، ئیمارات، قەتەر، عومان و زۆربەی وڵاتانی دیکەی ئیسلامی رۆژی دووشەممەیان کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بۆ ساڵی 1445ـی کۆچی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا