گوگڵ کار بۆ بوژاندنەوەی ئابوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئەم بابەتە 47 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

گوگڵ دەستیکرد بە بەرنامەیەکی خێرا بۆ بوژاندنەوەی ئابوری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەڕێی گەشەپێدانی لێهاتوویی دیجیتاڵیی لەسەر ئاستی تاکەکەس و کۆمپانیاکان، لەگەڵ تیشک خستەنەسەر کەرتی تاکفرۆشی و گەشتیاری.

کۆمپانیای گوگڵ کە سەر بە کۆمەڵەی ئەلفابێتە رایگەیاند، بەرنامەی “لەگەڵ گوگڵ بە بەهێزی بڕۆ” گەورەترین بەرنامەی کۆمپانیاکەیە کە ماوەی ١٣ ساڵە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پابەندە بە کارەکانییەوە و ئامانجی یارمەتیدانی ملیۆنان کەس و کۆمپانیایە بۆ بەدەستهێنانی لێهاتوویی دیجیتاڵی و گەشەپێدانی کارەکانیان لەسەر ئینتەرنێت.

ئەو بەرنامەیەی گوگڵ هەتا ساڵی ٢٠٢١ دەخایەنێت و چەندین خولی بەدەستهێنانی لێهاتوویی لەخۆدەگرێت، لەو خولانەش: فێرکردنی ئامێر بۆ نزیکەی ٤٠٠ هەزار گەشەسەندوو لەگەڵ تیشکخستنەسەر ژنان لە میسڕ، سعودیە، ئیمارات، عەمان، لوبنان و ئوردن.

هاوکات، گوگڵ دەستیکردووە بە بەرفراوانکردنی بەرنامەی “لێهاتوویی لە گوگڵ” لەڕێی هاوبەشانی وەک وەزارەتەکانی گەشتیاری و لاوان لە میسڕ و وەزارەتی پەیوەندییەکان لە سعودیە و ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە دوبەی.

لەوبارەیەوە، لینۆ کاتارۆزی ئەندامی دیاریکراوی گوگڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایگەیاند، ئینتەرنێت خوێنبەری ژیانە، ئەو راستیە لە کاتە سەختەکاندا سەلمێنراوە و خەڵکی رۆژانە بۆ ئاسانکردنی ژیانیان پەنا دەبەنە بەر تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت.

لینۆ دەڵێت: تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت بە گەورەترین یارمەتیدەرەکانی ئابوری دادەنرێن، زۆرێک لە خەڵکی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و بۆ کارەکانیان پشت بە ئینتەرنێت دەبەستن، وەک کۆمپانیای گوگڵ زۆر شتمان هەیە لەو بوارەدا پێشکەشی بکەین.

بەرنامەی چاککردنی هاوکاری گوگڵ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و لەگەڵ دروست بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت زیانێکی زۆر بەر لایەنی ئابوری جیهان کەوتووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک