ئاگری کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، توانیویانە بە 16 تیم ئاگری کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر کۆنتڕۆڵبکەن. ئاماژە بەوەش دەدات، رووداوەکە تەنها زیانی ماددی لێ کەوتووەوە.

نزیکەی کاتژمێر 06:57 خوولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری شاری هەولێر، لە نزیک شەقامی 120 مەتریی کەوتەوە.

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی ئاگرەکە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەداخەوە رووداوەکە، گەورە، لوتکەیی و زۆر مەترسیدار بوو. تیمەکانمان بەسەر 16 تیمدا دابەشکرد و توانیمان لە ماوەی سێ کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، کارکردنی ئێستای ئێمە کۆنترۆڵکردنی ئەو پاشماوە سووتەمەنییەیە کە لەنێو کۆگاکەدا کەڵەکەبووە و ماوەتەوە. لەبارەی زیانەکانیش وتی، خۆشبەختانە رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنها ماددی بووە.

بە وتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی ئاگرەکە نازانرێت، لیژنەیەکی هونەری بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێندراوە، هۆکاری ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکانی ئاشکرادەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا