راپۆرتێک: 103 رۆژنامەنووس لە جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە 103 رۆژنامەنووسی فەڵەستینی لەماوەی پێنج مانگی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کوژراون.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا کە رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور لەبارەی قوربانیانی میدیایی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئەنجامیدابوو رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە تا ئێستا، لانیکەم 103 رۆژنامەنووس لەکاتی رووماڵکردنی رووداوەکان لە بەرەکانی پێشەوە جەنگ بەهۆی هێرشی ئاسمانیی و مووشەکەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

رێکخراوەکە لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە (7-3-2024) ئەنجامیدا بەراوردکارییەکی لەنێوان داتاکانی جەنگی عێراق و جەنگی فەڵەستیندا کرد.
بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور، لەماوەی 20 ساڵی ‘ئازادکردنی عێراق’ لە ساڵی 2003ـوە تا ئێستا 299 رۆژنامەنووس وژراون و

رێکخراوەکە کە بارەگای سەرەکی لە پاریسی پایتەخی فەڕەنسایە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەو ژمارەیە 91 رۆژنامەنووسی پیاو و 12 رۆژنامەنووسی ئافرەت کوژراون. ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو رۆژنامەنووسانەی کوژراون لە ماڵەکانی خۆیان، ئۆفیس یان لە بەرەکانی جەنگ کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا