قائیمقامیەتی سلێمانی قاوەخانەیەك دادەخات و دەستبەسەر بڕێكی زۆر قاوەی بەسەرچوودا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەهۆی فێڵكردن لە هاوڵاتیان و درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانی، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی قاوەخانەیەك لە گەڕەكی عەقاری دادەخات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەركەوتووە قاوەخانەكە بە گۆڕینی جۆر و درێژكردنەوەی رێكەوتی قاوەكانی فێڵی لە هاوڵاتیان كردووە.

روونیشیكردەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر قاوەی ماوەبەسەرچو لەگەڵ لێبڵ و ئەو زەرفانەی قاوە ماوەبەسەرچووەكانی تێدەكات گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا