سەرۆك كۆمار سەردانی مەزاری مام دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری نوێی عێراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال، دەكات.

سەرۆك كۆماری نوێی عێراق لەبارەی سەردانەكەی بۆ سلێمانی رایگەیاند، “سلێمانی شاری خۆمە و هاتوومەتەوە”.

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق دوای سەردانیان بۆ سەر مەزاری سەرۆك مام جەلال و دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، سەردانی مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و روناكبیری گەورەی گەلی كوردیان كرد و تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان دانا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-10-2022 سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەمی عێراق لەرێگای فرۆكەخانەی سلێمانیەوە گەیشتنە شاری سلێمانی و لەلایەن ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومییەوە پێشوازییان لێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا