کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

دەستەی کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، رۆژی هەینی (8-3-2024) خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان نیمچە هەور دەبێت. هەروەها دەشڵێت، “لە ناوچەی جیاجیا ئەگەرى بارینی نمەباران هەیە و بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک زیاتر دەبێت”.

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە (9-3-2024)، کەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە رۆژی شەممەدا ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بە گشتی ئەگەری نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا هەیە و لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت هەندێک کات تاوە باران کورت خایەن دەبێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرما لە رۆژی هەینیدا 1 بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشووتر و لە رۆژی شەممەشدا پلەکانی گەرما جارێکی دیکە روو لە نزم بوونەوە دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا