شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئیسته‌نبوڵه‌ یان قه‌ندیل؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساته‌كان به‌خێرایى تێپه‌ڕده‌بن و ده‌نگده‌رانى توركیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نووسسازه‌كه‌ى وڵاته‌كه‌یان نزیك ده‌بنه‌وه‌، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى شارەوانییه‌كانى توركیایه‌.

بڕیارە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا لە کۆتا یەکشەممەی ئەم مانگە لە 81 پارێزگادا بەڕێوەبچێت، کە وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕەوتی دیموکراسی تورکیادا پێکدەهێنێت و ڕەنگدانەوەی زۆری دەبێت لە گۆڕانکاری لە پەیکەری سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتدا.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنیداوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە گەریلا فراوانتر بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیا لە دژی گەریلا لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. ئۆپۆزیسیۆن رەخنەی لە حکومەت هەیە و ئاماژە بەوە دەدات، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان روون نییە.

ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵ لە 18ی نیسانی ساڵی 2022 دەستیپێکردووە. حکومەتی تورکیا لە رۆژی دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە رەخنەی لێدەگیرێت بەوەی زانیارییەکان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە روون نین.

جارێکی دیکە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە هەڵوێستی حکومەت گرت و رایگەیاند، ئامانجی ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵ دیار نییە.

رۆژی 17-10-2023، پەرلەمانی تورکیا مۆڵەتی سوپای وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنوور لە سوریا و عێراق، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە

هەر کاتێک باسی چارەسەرکردنی کێشەی کورد بکرێت و هەڵبژاردن نزیک ببێتەوە، شەڕ و پێکدادانەکان توندتر دەبنەوە. کۆتاییهێنان بە قۆناغی ئاشتی لە تورکیا و دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ساڵی 2015 نموونەیەکی دیاری ئەم هاوکێشەیەن.

رۆژی 17-10-2023، پەرلەمانی تورکیا مۆڵەتی سوپای وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنوور لە سوریا و عێراق، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە.

بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بوو، کە جگە لە پارتی گەلی کۆماری و پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان “هەدەپ”، سەرجەم لایەنەکان دەنگیان پێدا.

له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمار و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا یه‌كێتیان به‌هاریكاریكردنى په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تباركرد.

لە بەرامبەر ئەو تۆمەتبارکردنەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: یەكێتی نایەوێت هەڕەشە بێت بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی، ئەو تۆمەتانەشی لەبارەی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پە*كە*كە) ئاڕ‌استەی یەكێتی دەكرێن بەهانەی بێماناو بێبەهان، چونكە شەڕ‌ دژی توركیا لە سنووری دهۆك و ئامێدییە، بەڵام یەكێتی تۆمەتبار دەكرێت.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، پیرە رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی بە هاكان فیدان-وتووە، ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ توركیادا، بەڵام ئێوە داوای شتێكمان لێدەكەن كە بوونی نییە و سنوورو ناوچەی دەسەڵاتی ئێمە لەتوركیاوە دوورەو یەكێتی هێزی نەناردووەتە سەر توركیا و دوژمنایەتی ناكات، چونكە سوودی بۆمان نییە.

ئایا هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان بۆ هێرشى به‌رفراوان دژى په‌كه‌كه‌ و قه‌ندیل، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌، یان به‌جدییه‌تى؟

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئۆپۆزیسیۆن له‌ناوخۆى وڵات ره‌خنه‌ى توند له‌ ئه‌ردۆغان ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجامیده‌دات كه‌چى ئه‌و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ى له‌رۆژئاواى كوردستان ده‌یكاته‌ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان به‌تۆمه‌تى نزیكیان له‌ په‌كه‌كه‌و هه‌روه‌ها له‌ هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌نجامیده‌دات.

لێره‌دا پرسیارێك دێته‌كایه‌، ئایا هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان بۆ هێرشى به‌رفراوان دژى په‌كه‌كه‌ و قه‌ندیل، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌، یان به‌جدییه‌تى؟ ئه‌مه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌یڵێت تاكتیكه‌ یان ستراتیج و له‌ رێگه‌ى بانگه‌شه‌ى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت شه‌ڕى كورسییه‌كه‌ى ئیستنبوڵ بباته‌وه‌؟

“هەرکەسێک حوکمڕانی ئیستەنبوڵ بکات حوکمڕانی تورکیا دەکات”، دەستەواژەیەک کە زۆرجار ئۆپۆزسیۆن دووبارەی دەکاتەوە، گوزارشت لە گرنگی ستراتیژی و ڕەمزی شارەکە دەکات وەک ناوەندێکی گەورەی ئابووری و سیاسی کاتی خۆشی کە ئەردۆغان، کە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی وەرگرت و دواتر گەشتە بەرزترین پلەبەندی سیاسی لە وڵاتەکەدا لە دەیەی دواتردا.

پارتی داد و گەشەپێدان هەوڵدەدات پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵ وەربگرێتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019دا دۆڕا و پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدات ماوەی کۆنتڕۆڵکردنی بەسەریدا بۆ 5 ساڵی دیکە نوێ بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا