پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ‘بەناوی خێرخوازییەوە’ فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە.
رۆژی سێشەممە (5-3-2024)، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە بەناوی خێرخوازییەوە پێناسی باری شارستانیی لە ژمارەیەک هاوڵاتی وەرگرتووە و دواتر بەو پێناسانە هەستاوە بە درووستکردنی کارتی بانکی و کارتەکانی بەکارهێناوە بۆ بازرگانی و وەرگرتنی دۆلار لە بانکەکان.
پۆلیسی راپەڕین لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو، پاش بەدەستهێنانی زانیاریی وورد، تواندرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار (ی.ع.ا) لە رەگەزی نێر دەستگیربکرێت و پاش لێکۆڵێنەوە لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
روونیشیدەکاتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتبارەکە راگیراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.