پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر سەرپێچی تۆماردەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە6ی ئەیلول، هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد،” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەینەوە قۆناغی تاقیکردنەوەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کۆتایی هاتووە و لە ئەمڕۆوە لە بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە شەقامی 120 مەتری، کامێراکە لەو بەشەی دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک و موسڵ بۆ تۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕەوی خراوەتەکار.
جەختیکردەوە،” بەمەبەستی پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان و دووربوون لە سزای دارایی تکایە بەو خێراییەی دیاریکراوە بڕۆن”.