حكومەتی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی قەرزكردن بە دۆلار لە بانكەكان بڕیارێكی هەمواركردەوە و جەختدەكاتەوە دەبێت بە نرخی رەسمی بانكی ناوەندی قەرزەكان وەربگیرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیارێكی تایبەت بە رێكخستنی مامەڵەكردن بە دۆلار هەمواركراوە و بڕیاردراوە ئەو كەسانەی لەو بانكانە بە دۆلار قەرزیان وەرگرتووە بە نرخی رەسمی بانكی ناوەندیی قەرزەكەیان لێوەربگیرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەشڵێت، پێویستە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری پێویست بۆ بانكەكان دابینبكات و بڕیارەكە بانكە حكومییەكان و بانكی بازرگانی عێراقی دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا