پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کرێکارێکی خەڵکی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کرێکارەکە ناوی شڤان جەمالە و تەمەنی 35 ساڵ بووە و لە کەمپی دۆمیز دوو لە دهۆک نیشتەجێبووە.
لە ئێستادا تەرمی شڤان جەمال ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.