ئەمریكا داوا لەعێراق دەكات رێكاری بەپەلە لەدژی میلیشیاكان بگرێتە بەر

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە تیرۆركردنی چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەعێراق و هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران لەبەغدا و بەسرە دەربڕی‌و بۆ ئەو مەبەستەش داوایەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كرد.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، كە هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ لێپرسینەوە لەمیلیشیاكان‌و ئەو چەتە تاوانكارانەی هێرش دەكەنە سەر عێراقییەكان.

مۆرگان ئۆرتاگۆس راشیگەیاند، عێراقییەكانی مافی سروشتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان بەكاردەهێنن‌و لەسەر حكومەتی بەغداش ئەركە پارێزگاری لەسەرو ماڵیان بكات‌و رێكاری پێویست لەدژی میلیشیاكان بگرێتە بەر.

سەرەتای هەفتەی رابردوو، دەست بەزنجیرەیەك خۆپیشاندان لەبەسرەو بەغدا كراوە، بەڵام لەماوەی ئەو هەفتەیە چەند چالاكوانێكی كۆمەڵگەی مەدەنی كوژراون.

دواترین رووداو، كوشتنەكەی ڕۆژی چوارشەممەی شاری بەسرە بوو، كە چالاكوانێكی عێراقی كوژرا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون، كاتێك چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەكەیان كرد، ئەمەش سێیەمین ڕووداوی لەو جۆرە بوو لەماوەی ئەو هەفتەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا