قائیمقامی هەولێر: هاوکاری زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی 27ی شوباتی 2024، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە و 166 دووكانی كاسبكاران سووتان و رووداوەكە بەبێ زیانی گیانی کۆنترۆڵکرا و قایمقامی هەولێرش رایگەیاند، حکومەت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانیان هاوکارییان دەکات.

رۆژی دووشەممە 4ی ئاداری 2024 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوتنەوەكە و دەستنیشانكردنی گرفتەكان و دانانی چارەسەر بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە پێكهاتووە و قایمقامی هەولێریش ئاشکرایکردووە: ئەگەر لایەنی كەمتەرخەم لە رووداوەكەدا هەبێت، رێوشوێنی یاسایی لە بەرانبەردا دەگیرێتە بەر.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە: لیژنەی پێویست لە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە و خەمڵاندنی زیانەكان پێكهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هیچ شتێكمان بە ناوی قەرەبووەوە نییە، چونكە قەرەبوو رێوشوێنی یاسایی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەی لە رابردوودا كراوە هاوكاری بووە بۆ ئەوانەی لە لافاو و سووتان و رووداوی سرووشتی زیانیان بەركەوتووە؛ بێگومان بۆ ئەو كاسبكارانەش، حكومەت بەپێی توانا هاوكارییان دەكات و زیانیان كەم دەكاتەوە، ئەمە لە كاتی خۆیدا رادەگەیەندرێت.

كاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر باسی لەوەکردووە: بە دوو كاتژمێر و 45 خولەك و بەشداریی 18 تیم توانیمان کۆنترۆڵی ئاگرەکە بكەین، تەواوی هێزی مرۆییمان لە رووداوەكەدا ئامادەبوون کە توانییان 88%ی بازاڕەكە لە سووتان بپارێزن.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر روونیکردووەتەوە، سیستمی ئاگركوژێنەوەی ئەم بازاڕە كە دروست كراوە، لای ئێمە پەسەندنەكراوە و بە 7-8 خاڵ تێبینیمان لەسەری هەبووە و ئەنجوومەنی ئەم بازاڕە ئاگاداربوون؛ ئەگەر سیستەمەكە كاری كردبا، زیانێكی وای نەدەبوو و ئاگرەکەش باشتر كۆنترۆڵ دەكرا.

لەلایەن خۆیەوە، هاوكار سەعدی، ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی بازاڕی لەنگە بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختیکردووەتەوە: هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نازانین، بەڵام پێمان وایە شۆرتی كارەبا بووبێت. بازاڕی لەنگە 2400 دووكانی لێیە، 166 دووكان لە رووداوەكەدا سووتاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا