لەم پارێزگایە نرخی گۆشت دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نرخی گۆشتی سوور و مریشکی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ئازاری 2024 دیاریکرد.

رۆژی پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024 ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نرخی گۆشتی سوور و مریشکی لە بازاڕەکانی شارەکە بۆ مانگی ئازاری 2024 دیاریکرد.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی تەنها 14 هەزار دینار دەبێت، هەروەها کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی 16 هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی 18 هەزار دینار دەبێت.

هەروەها، نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی کەرکوک بە سێ هەزار و 500 دینار بۆ مانگی ئازار دیاریکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا