قوباد تاڵەبانی لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق لەزیادبوونێکی مەترسیدار دایە”.

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “وێڕای ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە لەهەر وڵات و لایەنێکەوە بێت، بەڵام ناکرێت چیتر تەنها بە لێدوان و بەیاننامە؛ ناڕەزایەتی دەرببڕین و چاوەڕوانی هێرشێکی تر بین. پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق رۆڵ و هەڵوێستی جدی هەبێت و لەڕێی گفتوگۆوە سنورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت”.

دەشڵێت “داوا لە وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانیشمان دەکەین رێز لە تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بگرن و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی كوردستان لەوە زیاتر نەخەنە مەترسیەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا