پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو ئێستا 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیادا كوژراون.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له كیێڤه‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا، 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون.
زێلینسكی له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا كوژراون، نه‌وه‌ك 300 هه‌زار یاخوود 150 هه‌زار كه به‌رده‌وام پوتن و كه‌سانی نزیكی باسی لێوه ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌و ژماره زیانێكی گه‌وره‌ی مرۆییه به‌ر ئۆكرانیا كه‌وتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه پرسی كوژراو و برینداران و قوربانییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی شه‌ڕكه‌ره‌وه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.