فەرەنسا دژی سزادانی چالاکوانانی بادینان هاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

كۆنسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر لەبارەی كەیسی سزادانی رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان هاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت “بە ئاشکرا نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەسزادانی چالاکوانانی بادینان و تۆمەتبارکردنی نێردە دیبلۆماتییەکان لە هەرێمی کوردستان”.

كۆنسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “بەنیگەرانییەوە دەڕوانینە بڕیاری پێداچونەوەی دۆسییەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی هەرێمی كوردستان”.

لە زانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە  “ئەوە وەبیردەهێنێتەوە كە ئەو دۆستایەتییەی بەگەلی كوردستانەوە گرێمان دەدات و ئەو هەماهەنگییەی نێوان فەرنسا و هەرێمی كوردستان لەسەر بناغەی بەهای هاوبەش و پرنسپی هاوبەش پێكراو دامەزراون، لەنێوانیشیاندا ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان پێگەیەكی تایبەتییان هەیە”.

لەراگەیەندراوەكەدا كۆننسوڵخانەی فەڕەنسا جەختدەكاتەوە، نیگەرانی ئاشكرای خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ تۆمەتباركردنی پەیوەندی رۆژنامەگەری و كۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ نوێنەرایتییە دیپلۆماسییەكان و كۆنسوڵخانەكانی كراوە لەناو هەرێمی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی سێشەممە، 4ی ئایار دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد، ئەو بڕیارەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا