پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووداوێکی هاتووچۆ لە سەر رێگای کەلار – خانەقین روویدا و بەهۆیەوە 8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (25-2-2024)، ” لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا و بیئێم )پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری بیئێم کە بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە برینداربوون، لەگەڵ برینداربوونی شۆفێری و سەرنشینێکی تۆیۆتا کۆرۆلا کە بەئاراستەی کەلار هاتوون”.
هاتووچۆی کەلار دەشڵێت، سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتووچۆە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.