تاوەری ئیڤڵ پاش شەش رۆژ لە داخرانی، جارێکی دیکە بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، تاوەری ئیڤڵ پاش شەش رۆژ لە داخرانی بەهۆی مانگرتنی کرێکارانی تاوەرەکە، جارێکی دیکە بە رووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

پاش ئەوەی لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو 19ـی شووبات، کرێکارانی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی تاوەری ئیڤڵ (SETE) وەک ناڕەزاییەتییەک لەبەرامبەر شێوازی بەڕێوەبردنی تاوەرەکە، مانگرتنی سەرتاسەرییان لە کارەکانیان راگەیاند و تاوەرەکە بەرووی گەشتیاراندا داخرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی شووباتی 2024، کۆمپانیای بەڕێوەبردنی تاوەری ئیڤڵ، بە فەرەنسی ( Societe d’Exploitation de la Tour Eiffel)، رایگەیاند کە لەگەڵ یەکێتییەکانی مافی کرێکاران گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و ئەمڕۆ (یەکشەممە 25-2-2024) بەشێوەیەکی فەرمی تاوەرەکە بەرووی گەشتیاراندان دەکرێتەوە.

ئەمە دووەمین جارە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا کرێکارانی تاوەری ئیڤڵ لە پاریس مانگرتن لە کارەکانیان رابگەیەنن.
بڕیارە ئەمساڵ پاریس میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 بکات.

کۆمپانیای بەڕێوبردنی تاوەری ئیڤڵ سەرەڕای داوای لێبوردنی لەو گەشتیاران، ئۆفەرێکی قەرەبووکردنەوەی پێشکەشی ئەو گەشتیارانە کردووە کە تیکتیان بۆ بینین و چوونە ناو تاوەرەکە کڕیبوو و بەهۆی مانگرتنەکەوە هەڵوەشابوویەوە.

یەکێتی گشتیی کرێکارانی فەڕەنسا نیگەرانن لە شێوازی بەڕێوەبردنی تاوەرەکە لەلایەن SETEـوە و پێیان وایە کە ئەوان تەنها قازانجیان بەلاوە گرنگە و لەپێناو دەستخستنی پارەی زیاتر، ژمارەی گەشتیاری رێگەپێدراویان بۆ تاوەرەکە زیادکردووە.
یەکێتییەکە دەڵێت، “کۆمپانیای بەڕێوەبردنی تاوەری ئیڤڵ کەمتەرخەمی لە دابینکردنی پارەی چاکردنەوە و صیانەی بەشەکانی تاوەرەکە دەنوێنێت”.

سەرەتا وا بڕیاربوو مانگرتنی کرێکارانی تاوەرەکە تا رۆژی هەینی بێت، بەڵام بە کۆی دەنگی یەکێتیی گشتیی کرێکاران مانگرتنەکە بۆ رۆژی شەشەم زیادکرا.

رۆژی شەممە هەردوولا رێککەوتن تاکو ساڵی 2031 بڕی 380 ملیۆن یۆرۆ بۆ چاکردنەوەی بەشەکانی تاوەرەکە دابینبکرێت.

رۆژی 27ـی کانوونی یەکەمی 2023 و لە ساڵیادی گوستاڤ ئیڤڵ، ئەندازیاری درووستکەری تاوەری ئیڤڵ لە دژی شێوازی بەڕێوەبردنی تاوەرەکە مانگرتنیان راگەیاند و تاوەرەکە داخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا