بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت و 5 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ماڵتا لە کیشوەری ئەفریقا، 5 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی ماڵتا، هێزەکانی پاسەوانی کەنار دەریای ئەو وڵاتە پاش 29 سەرنشینی ئەو بەلەمەیان لە خنکان رزگارکردووە و 8 سەرنشینیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

عەقید ئێدریک زەهرا، جێگری فەرماندەی سوپای ماڵتا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایکرد، یەکێک لە قوربانییەکانی ئافرەتە و پێدەچێت ئەو کۆچبەرانە لە وڵاتانی میسڕ، ئێریتیریا، غانا و سوریاوە بەمەبەستی گەیشتن بە کیشوەری ئەوروپا هاتبن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە کەنارەکانی دوورگەکانی باشووری ماڵتا بڵاوبوویەوە، جێگری فەرماندەی سوپای ماڵتا، عەقید ئێدریک زەهرا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی راگەیاند کە 5 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەسی دیکە لە ئێستادا چاودێری پزیشکیی وەردەگرن.

29 کەسیان رزگارکراون، 8 کەسیان پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەبووە، بەڵام پێنج کەسیان پێش رزگارکردنیان گیانیان لەدەستداوە و کاتێک هێنراونەتەوە بۆ سەر کەنارەکان، گیانیان لەدەستدابوو.

زەهرا وتی لە کۆی ئەو کەسانەی رزگارکراون 21 کەسیان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی کۆچبەران لە شاری حەلسافی لە ماڵتا.

ئەو 29 کەسەی کە رزگارکراون، سەرجەمیان پیاو بوون، یەکێک لەو پێنج کەسەی کۆچی دوایی کردووە، بە ووتەی جێگری فەرماندەی سوپای ماڵتا، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ئەوانەی لە بەلەمەکەدا بوون خەڵکی سوریا، میسر، غانا و ئێریتریا بوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا