پۆڵەتیك پرێس
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌نگۆی وه‌رگرتنی پاره له پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی پێك ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/5/2021، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره به بڕی 150 دۆلار بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ناوی ( كامه‌ران مه‌حموود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته، هه‌رچی زووه ڕاستی ڕووداوه‌كه و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لەراگەیەندراوەكەدا دەڵێت، به‌و پێیه‌ی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، پڕۆسیجه‌ری تایبه‌ت به خۆی بۆ دانراوه، سه‌باره‌ت به سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه، بۆیه ئه‌م ئه‌ركه سپێردراوه به به‌شی (Ground Handling Service)، بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه، ده‌بێت هێڵە ئاسمانییه‌كان بیده‌ن به به‌شی (Ground Handling Service). نابێت ئه‌و پاره‌یه خودی گه‌شتیاره‌كه بیدات.
رونكردنەوەكەی فرۆكەخانەی هەولێر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ 29ی ئایار ، پێشمەرگەیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی کامەران مەحمود رایگەیاند، کە لە مەتاری هەولێر بە زۆر ناچاریان کردووە ١٥٠ دۆلار بدات بە کۆمپانیایەک لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربوونی ئەو فڕۆکەی کە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە کاتێکدا ئەو دوو برای خۆی لەگەڵی بووەو پێویستی بەو کۆمپانیا نەبووە کە ئەو پارەیەی لێسەند. کۆمپانیاکە ناوی (Flyerbil) فلای-ئەربیل-ە.
دوای ئەوەی ناچاریان کردووە ١٥٠ دۆلار بدات، چەند کارمەندێکی یٔاسیایی و بیانی-یان هێناوە یارمەتی بدات و سوار فڕۆکەکەی بکات کە هیچ لە زمانی ئەم تێنەگەیشتوون و زۆر ئازاریان داوە، تەنانەت جانتای کەل و پەلەکانیشیان بە زۆر خستۆتە باوەشی خۆی و ئەمەش هەم دیسان ئازاری داوە چونکە یٔەو بە رادەی 100% توشی شەلەلی روباعی بووە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە.
کامەران مەحموود وتیشی، لە فڕۆکەخانە پێیان وتووە کە ناهێڵن سواری فڕۆکەکە ببێت گەر ئەو پارەیە نەدات بە کۆمپانیاکە.