وەزیری دارایی عێراق: ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عبدول ئەمیر عەلاوی وەزیری داریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پوچەڵکردنەوەی نەوت و گازی هەرێم، ڕێگری لە حکومەتی عێراق دەکات کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئەمساڵدا تەرخان بکرێت.

عەلاوی وتیشی، ناردنی لە %12ی بودجە بۆ هەرێم لە چەند مانگی ڕابردوودا لەسەر بنەمای ناردنی داهاتی نەوت بووە لە لایەن هەولێرەوە.

وتیشی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نەوت هەربۆیە، ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت.

ئاماژەی بەوەشدا کە بە ڕوونی وتویانە ئەو نەوتە هی هەرێمە بەڵام، بەپێی ئەو شیکردنەوانەی ئەنجام دراوەو بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی،هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان،نایاساییە ‌وحکومەتی هەرێم مافی ئەوەی نییە بەو شێوەیە مامەڵەی پێوە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا