موقتەدا سەدر پەیامێک ئاڕاستەی پێشمەرگە و حەشد دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکات تێڕوانین و پەیوەست بوونیان بە نیشتمانیانەوە هەبێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاندووە، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزەكانی عێراقدان و دەبێت پابەند بن بەبەها نیشتمانییەكانەوەو  رێز لە سەروەری عێراق و شکۆی دەوڵەتی عێراق بگرن.

دەربارەی تایبەت مەندییەكانی عێراق،  رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، وەك عەرەبی بوون و شيعەبوون  بەڵام ئەوەش مانای ئەوەناگەیەنێت کە سوونە و کورد لەعێراقدا بوونیان نەبێت بۆ ئەوەش رێزمان هەیە بۆیان.

هاوكات دەشڵێت، پێویستە  سعودییەو ئێران دراوسێیەكی باشی عێراق بن لەبەر ئەوەی  نامانەوێت خۆمان بۆپشتیوانی لایەكیان  لەسەر حسابی  لاكەی دیكەیان خۆمان ساغ بکەینەوە.

رێبەری رەوتی سەدر لەعێراق ئاماژەبۆ ئەوەش دەكات، نابێت سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەیسی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران و گەیشتنی بە دەسەڵات  ببێتە هۆی زیادبوونی توندڕەوی وئاڵۆزیی لە ناوچەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا