پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان سه‌باره‌ت به‌بریاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌نه‌مانی كورسی كۆتاكان دەڵێت، ئێمه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا نه‌بووین بۆ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك توركمان وه‌هیچ كاتێكیش پاڵپشتی له‌بوونی ناكه‌ین، چونکە كۆتا مافێكه ده‌به‌خشرێته كه‌مینه‌كان ئێمه نه كه‌مینه‌ین وه نە پێویستیشمان به‌به‌خشینە به‌ڵكو ئێمه نه‌ته‌وه‌یێكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین ره‌سه‌نایه‌تی و مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م وڵاته‌دا هەردەم دیار و دره‌وشاوه‌یه.
پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان رایگەیاند، ئازیزان توركمانه ره‌سه‌نه‌كانی شاری هه‌ولێر و كفری، دادگای فیدراڵی له‌رێكه‌وتی 22-2-2024 دا بریاری نه‌مانی 11 كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستانی دا ئێمه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا نه‌بووین بۆ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك توركمان وه‌هیچ كاتێكیش پاڵپشتی له‌بوونی ناكه‌ین، چونکە كۆتا مافێكه ده‌به‌خشرێته كه‌مینه‌كان ئێمه نه كه‌مینه‌ین وه نەپێویستیشمان به‌به‌خشینە به‌ڵكو ئێمه نه‌ته‌وه‌یێكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین ره‌سه‌نایه‌تی و مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م وڵاته‌دا هەردەم دیار و دره‌وشاوه‌یه.
ئەو پارتە تورکمانییە ئاماژە بۆئەوەشدەکات، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بێت ئه‌م مێژوه پر سه‌روه‌ریه‌مان نه‌زانێت پێویسته بیخوێنته‌وه و به‌دواداچون بكات له كتێب و لێكۆڵینه‌وه مێژوویه‌كان ئه‌وكات ئاشنا ده‌بێت به‌ره‌سه‌نایه‌تی و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
دەشڵێت، ده‌كرێ كۆتا بۆ ماوه‌یەكی كاتی په‌سەند بكرێ به‌ڵام كورسی كۆتا هه‌روه‌ك چۆن زیانی نیه هیچ كاتێکیش سودی نه‌بووه.
ئەوەشدەخاتەڕوو، بریاری نه‌مانی كورسی كۆتا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودیان لێبینیوه بریارێكی ناخۆشه چونكه ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا بۆیان ده‌هات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لێیان ده‌بردرێت.