زەهایمەر..دوژمنە کوشندەکەی مرۆڤ لەسەدەی 21دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشی ئەزھایمەر (بیرچوونەوە) ، ئەم نەخۆشییە لە مێشکدا ڕوودەدات  و ژمارەی خانە دەمارەکانی مێشک تا ڕادەیەک کەم دەبێت، کە کاریگەریی مێشک تا ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێنێت، کەسێک کە تووشی زھایمەر دەبێت ئیتر ناتوانێت وانەی نوێ لە ژیانیدا فێربێت، ھەموو ئەوەی پێشتریش زانیویەتی لە بیری دەچێتەوە، تا ڕادەیەک ناوی کەسوکار و تەنانەت ناوی خۆشی لە بیر دەچێت، زھایمەر زیاتر لە ژناندا ڕوودەدات، ئەگەرەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە دوای تەمەنی 65 ساڵی زیاددەکات ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لەناوچوونی خانە دەمارییەکانی مێشک.

پسپۆڕان، پێیان وایە جێبەجێکردنی هەندێک چالاکی ڕۆژانە کاریگەرییان لەسەر خۆپاراستن لە زەهایمەر هەیە وەک، تێکەڵبوون بە کەسوکار و هاوڕێیان، هەبوونی کارێک بۆ سەرقاڵ کردن و ئەنجامدانی چالاکی بەهێزکردمی مێشک، نەخۆشی زەهایمەر بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1906 لەلایەن پزیشکی دەروونناسی ئەڵمانی ئالویس زەهایمەر دۆزرایەوە و بەو ناوەوە ناونرا.

ھۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر:

بەشێوەیەکی گشتی تائێستا هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە دیارینەکراوە، بەڵام کاریگەری ژینگە و سروشتی دۆخی ئەو ژیانەی مرۆڤ پێیدا دەڕوات بۆی هەیە تووشی نەخۆشی زەھایمەری بکات، هەروەها بۆماوەیی خێزانی بەیەکێک لە هۆکارەکان دادەنرێت، هۆکارێکی دیکەش پەیوەندی بە شیبوونەوەی خانەکانی مێشک هەیە، کە وادەکات کارکردنی مێشک پێچەوانە ببێتەوە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی بیروهۆش و توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە، هەروەها ئەو هۆکارانەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر زیاد دەکەن وەک، بەرزی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن و نەخۆشی شەکرەی ناهاوسەنگ.

نیشانەکانی توشبوون بە زەھایمەر:

-تەتەڵەکردنی زمان (قسە تێکەڵکردن)

-درەنگ تێگەیشتن

-بیرچوونەوەی بەردەوام و بیرچونەوەی ئاراستەکان

-لە بیرچوونەوەی شتێک یان ڕووداوێک، کە ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێنەپەڕیووە.

-قسەکردن و پرسیارکردنی دووبارە.

-گەڕان و ونبوون.

-کێشەی ناسینەوە و نوسین و تێگەشتن.

-ونکردنی شتەکان.

-نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی، کە پێشتر چێژی لێ دەبینن.

-قورسی و زەحمەتی لە جێبەجێ کردنی کاری ڕۆژانە.

قۆناغەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە:

-قۆناغی یەکەم

نەخۆشی زەھایمەر لەم قۆناغەدا لەوانەیە زیاتر لەو کەسانەی تەمەنیان بەرەو سەرەوەیە ڕووبدات، وردە وردە بیرەوەریان کەم دەبێتەوە و شتەکانیان بە زەحمەت بیر دەکەوێتەوە و ھەتا قسەکردنیان ڕوون و ڕەوان نییە، لەم قۆناغەدا کەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە تێبینی ناکرێت لەلایەن خەڵکانی دەوروبەرەوە و لەم قۆناغەدا زۆر بە دەگمەن دەستنیشان دەکرێت یان ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت.

-قۆناغی دووەم

ئەم قۆناغە بەوە جیادەکرێتەوە کەوا کەسی تووشبوو بە نەخۆشی زەھایمەر یادەوەرییەکانی زۆر بە ئاشکرایی کەم دەبێتەوە زۆر لە ڕادەبەدەر نیشانە سەرەتاییەکانی گۆڕانی کەسایەتی لەسەر دەردەکەوێت، دەگاتە ئەو حاڵەتەی ناوی خێزان و خزم و کەسی بیر ناکەوێتەوە و توانای قسەکردنی زمانی زۆر زەحمەت دەبێت و زمانی ڕەوانی کەم دەبێتەوە و ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی چالاکییەکانی ڕۆژانەی ئەنجام بدات، لەم قۆناغەدا لەوانەیە لەلایەن کەسانی ترەوە تێبینی بکرێت و نەخۆشیەکە دەست نیشان بکرێت.

-قۆناغی سێیەم

نیشانەکانی ئەم قۆناغە دەردەکەوێت، کاتێک کەسی تووشبوو توانای جێبەجێکردنی چالاکییە ڕۆژانەکانی نامێنێت و ناتوانێت بە تەنھا خۆی بیکات بۆیە پێویستی بەیارمەتیدەرێکە، توانای خوێندنەوە و نوسینی لەدەست دەدات و ناتوانێت کەسوکار و ھاورێکانی بناسێتەوە، واتە توانای ناسینەوەیان نامێنێت، توانای دیاریکردنی شوێنەکان، ئاراستەکان و ناونیشانی شوێنەکانی نامێنێت، لەم قۆناغەدا زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت نەخۆشیەکە دەستنیشان بکرێت و تێبینی بکرێت.

-قۆناغی چوارەم و کۆتایی

لەم قۆناغەی نەخۆشییەکەدا، کەسی توشبوو بە تەواوی پشت بە یارمەتیدانی کەسانی دیکە دەبەستێت و گۆڕانکاری لە کەسایەتی نەخۆش زۆر بە ئاشکرایی تێبینی دەکرێت، توانای قسەکردنی زۆر کەم دەبێتەوە و توانای وەڵامدانەوەی کەسانی دیکەشی نامێنێت.

Sabía usted que personas peligrosas están educando a sus hijos?

تائێستا، هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشی زەهایمەر نییە کە بتوانێت نەخۆشییەکە بوەستێنێت، چونکە مردن یان شیبوونەوەی خانەکانی مێشک ناگەڕێتەوە، بەڵام چارەسەرە بەردەستەکان یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی توندی نیشانەکان و دواخستنی خراپبوونی نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەک، هەروەها یارمەتی کۆنترۆڵکردنی هەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەدەن و ڕێگری لە بەرەوپێشچوونیان دەکەن تەنها بۆ ماوەیەکی سنووردار.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێکی زۆری دەرمانەکان بە باشترین شێوە کاردەکەن بۆ ئەو کەسانەی لە قۆناغە سەرەتاییەکان یان ناوەڕاستی نەخۆشی زەهایمەردان و توێژەوان بەردەوام بەدوای چارەسەر و دەرمانی دیکەدا دەگەڕێن بۆ دواخستن یان ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکە و هەروەها چارەسەرکردنی نیشانەکانی، جگە لە دەرمانەکان، پزیشکەکە پلانێکی خۆراکی و ژیان بۆ نەخۆشەکە و ئەوانەی دەوروبەری دادەنێت بۆ ئەوەی ڕێنماییان بکات، کە بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ کەسی توشبوودا بکەن.

تائێستا، هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنیت، کە ئایا خواردنی هەندێک خۆراک یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی زەهایمەر دەدات، چونکە ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی ئاڵۆزە و هێشتا هیچ چارەسەرێک نییە کە ببێتە هۆی چاکبوونەوەی تەواوی نەخۆشییەکە، بەڵام چەندین ڕێگا یارمەتی توشبووانی نەخۆشییەکە دەدات بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی و پەرەسەندنی نەخۆشییەکە بۆماوەیەک، بۆیە چەندین خۆراک هەن کە لەوانەیە ڕۆڵیان هەبێت لە باشترکردنی تەندروستی مێشک و بیرەوەری و کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی مێشک و زەهایمەر لەگەڵ تەمەندا لەوانە، زەیتی زەیتون، سەوزەواتەکان، شلیک، بلوبێری و جۆرەکانی توو، چەرەساتەکان، ماسی، ئاڤۆکادۆ، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامینەکان.

زەهایمەر یان لەبیرچوونەوە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی ژمارەیەکی زۆر لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن، لە باشوری ڕۆژئاوای فەرەنسا، گوندێک هەیە کە جیاوازە لە گوندەکانی دیکە لە جیهاندا و ناوی “زەهایمەر لاندە” و هەموو دانیشتووانەکەی بەساڵاچوون و بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنن.

لەم گوندەدا دانیشتووانی پێویست ناکات پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن و فرۆشگا و چێشتخانەکانی هەموو شتێکیان بەخۆڕاییە، چونکە هەمووان لەو گوندەدا توشبووی نەخۆشییەکەن و بیریان دەچێت پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، کات بەشێوەیەکی جیاواز دەڕوات و هیچ شتێک کات و ساتێکی دیاریکراوی نییە، فرۆشگایەک و چێشتخانەیەکی تێدایە بەخۆڕایی کەلوپەلەکان دەفرۆشن، هۆکاری ناونانی ئەو گوندە بەوشێوەیە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی، کە هەموو دانیشتووانی گوندەکە کە ژمارەیان 120 کەسە بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنن، لە گوندەکەدا تیمێکی تایبەت بە چاودێریکردنی نەخۆشەکان و کۆمەڵێک خۆبەخش دەژین هەموو پاڵپشتی و پێویستییەک بۆ دانیشتووانەکە دابین دەکەن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لە قۆناغی قورسی نەخۆشییەکەدان.

چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە گوندەکەدا ئەنجام دەدرێت و هەمووان بەشداری تێدادەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ کاتێکی بۆ دیاریبکرێت، هەمووان لەو گوندەدا بەئازادی دەجوڵێن و هیچ کاتیک دیارینەکراوە بۆ کەسوکاری ئەو توشبووانەی دەیانەوێت سەردانیان بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی گونجاودا سەردانیان دەکەن.

کاتێک گوندەکە لە ساڵی 2020 کرایەوە، دووەم گوندی لەو جۆرە بوو و هێشتا باوەڕ وایە کەمتر لە 10 گوندی لەو جۆرە لە جیهاندا هەن، هەرچەندە گوندنشینەکان بەشدارییەکی دارایی دەدەن بە دامەزراوەکە، بەڵام تێچووی چاودێری، هاوشێوەی خانووی چاودێری بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن وەزارەتی هەرێمی حکومەتی فەڕەنساوە دابینکراوە، کە 22 ملیۆن دۆلاری داوە بۆ دروستکردنی گوندەکە.

قرية الزهايمر ....تعرف على القرية التي يعاني جميع السكان المقيمين بها من  مرض الزهايمر

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا