بەهۆی دزییەوە مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ئاشکرایدەکات، کە ماوەیەکە لەسنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دووبارە دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، له‌ سنورى ناحیه‌ى ته‌كیه‌ بەفیشەکی فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش بریندار كراون، بەوەش مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنى ئه‌و هێڵانه‌ش شارى سلێمانى و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن.

لەوبارەیەوە سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەداخەوە ماوەیەکە دیاردەی بردن و لێکردنەوەی ئاسنی تاوەرەکان دووبارە دەبێتەوە و تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەر ئاسنى براوە، ئەوەش مەترسی دروست دەکات بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کەهێڵی زۆر ستراتیجی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان.

هاوکات، داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەجدی کاربکرێت بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە کە دەبێتە مەترسی جدیی لەسەر تاوەرەکانی کارەبا. وتیشی، “لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی گۆڕینی ئەو فنجانانەن کە شکێنراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا