پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییان سبەی لە تەواوی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی کە پارێزگاکانی عێراقی گرتووتەوە، بۆ مەبەستی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان سبەی لە تەواوی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
رۆژی سێشەممە 13ی شوباتی 2024 ده‌سته‌ی كەشناسی عێراقی بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی راشیگه‌یاند، پێشبینی دەکرێت دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی شێ‌دار له ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵبكه‌ن و له ناوچه‌كه یه‌كبگرن و له سه‌رانسه‌ر هەرێمی كوردستان و عێراق بارانبارین و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین ده‌ستپێبكات و له هه‌ندێك كاتدا بارانبارینی مامناوه‌ند بگۆڕێت بۆ بارانی به‌خوڕ و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌رێكی زۆره كه لافاو رووبدات.