پەیامنێرو وێنەگرێکی کەناڵی جەزیرە لە رەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، ئیسماعیل ئەبو عومەر، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە و ئەحمەد مەتەر، وێنەگری کەناڵەکە، دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج لە ناوچەی میراج، لە باکووری شاری ڕەفەح، کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە، بە سەختی بریندار بوون.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لانیکەم مووشەکێکی ئاراستەی ئەو دوو رۆژنامەنووسەی کردووە بە ئامانجی ڕاستەوخۆ، ئەمەش دەستبەجێ بووە هۆی بڕینی قاچی ڕاستی هاوکارەکەی ئیسماعیل ئەبو عومەر و برینداربوونی سەختی قاچی چەپی، هەروەها تووشی برینێکی سەختی قاچی چەپی بووە لەگەڵ برینداربوونی سەخت لە سەرتاسەری جەستەیدا لە ئەنجامی پارچەی موشەکەکە.

هاوکات ئەحمەد مەتەر وێنەگری کەناڵی جەزیرە، بە سەختی هەردوو دەستی بریندار بووە، جگە لەوەی برین بە تەواوی جەستەیەوە هەیە.

دوێنێ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە، کوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح و شارۆچکەی جەبەلیای باشوور و باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لەسەرەتای شەڕی غەززەوە گەیشتە 126 رۆژنامەنووس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا