وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی سەبەتەخۆراکی مانگی ڕەمەزان و وادەی دابەشکردنی زانیاری ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق، زانیاری لەبارەی سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان ئاشکرادەکات و بڕیارە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات، لامی هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی ئاشکرایکرد،” سەبەتە خۆراکی مانگی ڕەمەزان، کە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت تایبەت دەبێت، چونکە هەرخێزانێک کیلۆیەک شعریە، کیلۆیەک نیشاستە، نیوکیلۆ مەعکەرۆنی وەردەگرێت، هەروەها هەر کەسێکی خێزانەکان یەک کیلۆ ئاردی سفریان پێدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بەشەخۆراکی مانگانە بەنرخێکی رەمزی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتەکەیان سەبەتەی خۆراکی بۆماوەی سێ مانگ هەیە و سەبەتەخۆراکی ئاسایی کە هاوڵاتیان وەریدەگرن لە، سێ کیلۆ برنج، دەبەیەک زەیت، کیلۆیەک شەکر، 400 گرام دۆشاوی تەماتە و کیلۆیەک پاقلەمانی پێکهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا