پۆلیسی ئێران دەست بەسەر  356 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای کرماشان، تیمەکانی پۆلیسی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، دەستیان بەسەر 356 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گرت و شەش قاچاخچیش دەستگیرکران.

مەهدی حاجیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، بەداواداچوون و چاودێریکردن، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو تۆڕی گەورەی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر کە چەکداریش بوون، لە سنووری پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەڵوەشێنرانەوە و دەست بەسەر 356 کیلوگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گیرا.

مەهدی حاجیان وتی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش کەس لە ئەندامەکانی ئەو دوو تۆڕە گەورەیە کە قاچاخچی و فڕۆشیاری مادە هۆشبەرەکانن، دەستگیرکران، هەروەها دەست بەسەر سێ چەک و دوو ئۆتۆمبێلیشدا گیرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا