ئێران هەناردەی غاز بۆ عێراق زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لەبارەی پرسی بەردانەوەی غاز ئەرێنی بوون. دەشڵێت، ” بەردانەوەی ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز لەلایەن ئێرانەوە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات”.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، ” لەگەڵ ئێران گفتوگۆی باشمان لەبارەی پرسی بەردانەوەی غاز و زیادکردنی ڕێژەکەی کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” گفتوگۆکان لەگەڵ فەرمانگەی وزەی ئێران و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق لێکەوتەی باشی هەبووە، پێشتر ئێران ١٧ ملیۆن مەتر سێجا غازی بەردەدایەوە لە ئێستادا ڕێژەکەی بۆ ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی لەوەش کردووە، ” کەم و زۆری بڕی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لە پارێزگایەکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە ئەوەش بەپێی توانای تۆڕەکانی دابەش کردن و قەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتەکەو زۆری خواستی هاوڵاتیان و زیادەڕەوی لە بەکارهێنان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا