پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ئەمڕۆ هەڵوێستی نوێیان ڕاگەیاند و پەیامێکی نوێیان لەبارەی بایکۆتەوە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە10ی شوبات، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند،” بۆ بەرپرسە ئەمنیی، پەروەردەیی و کارگێڕییەکان، بۆ کۆتایپێهێنانی کۆیلایەتی واز لە فشار و هەڕەشە بهێنن و سزاکانیان هەڵوەشێننەوە”.
ئاماژەیان بەوەکرد،” لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بەمەبەستانە هۆکاری سەرەکی قەیرانی دارایی و ستەمی بژێوی هاوڵاتیان و مووچەخۆران بووە، بۆیە هیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردن نەناوە، کۆتا ئاگادارکردنەوەمان بە بەرپرسە ئەمنیی و پەروەردەیی و کارگێڕییەکان دەدەین و داوایان لێدەکەین واز لە فشار و هەڕەشەکانیان بهێنن و سزاکانیان هەڵوەشێننەوە، ئەگەر نا ڕووبەڕووی فشاری مەدەنی زیاتریان دەکەینەوە، تەنانەت پەنا بۆ دادگا تایبەتمەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەبەین”.
ڕوونیانکردەوە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی بەبێ ڕەزامەنی خۆیان لە قوتابخانەیەکەوە، کە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستراونەتەوە زیادیکردووە، ئومێدەوارن کۆتایی بەم جۆرە فشارانە بهێنرێت، چونکە مامۆستایان لەبەر قوت و بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان بایکۆتی دەوامیان کردووە و هیوادارن دەسەڵات ئەو جۆرە سزایانە هەڵبوەشێنێتەوە.
جەختیانکردەوە، بەردەوام دەبن لە بایکۆت و سبەینێ یەکشەممە11ی شوبات، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانی بەرفراوان سازدەکەن.