فالح فەیاز: گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شەنگال پێویستی بە گفتوگۆیە لەگەڵ هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزای شەنگال پێویستی بە گفتوگۆیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەمیانی کۆنگرەیەکی ئەمنی لە نەینەوا، فالح فەیاز ئاماژەی بەوەکرد، سەقامگیری شەنگال بابەتێکی گرنگە و هیچ موجامەلەیەکی سیاسی تێدانییە.

وتیشی، لە عێراقدا هاوڵاتی A و B نییە، هەمووان وەک یەکن، حەشدی شەعبی تەنها دژی داعش ناجەنگێت، بەڵکو دژی فیکری تایەفەگەراییش دەجەنگێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی مانەوەی نزیکەی 300 هەزار ئێزدی لە کەمپی ئاوارەکان دەگرنەئەستۆ دەرئەنجامی جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی شەنگال لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا