پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تیمەكانی مەلەوانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای كۆیە لەسەر زێی بچووك لە دوو ڕووداوی جیادا توانیان دوو هاووڵاتی لە خنكان ڕزگار بكەن.
عەمید گۆران ئەحمەد سماقە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای كۆیە ڕایگەیاند، ڕووداوی یەكەم پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر زێی بچووك لە ناحیەی تەق تەق بووە و تیمەكانی مەلەوانی بەرگری شارستانی توانیویانە منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان كە دانیشتووی هەولێرە لە خنكان ڕزگار بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هەر ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تردا لە سەیرانگایەكی ناحیەی ئاشتی سەر بەقەزای كۆیە هاووڵاتیەكی تەمەن 35 ساڵی دانیشتووی چەمچەماڵ لە خنكان ڕزگاركراوە.